له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ر پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی “نه‌سیم نه‌مازی”، “وه‌فا ئه‌ناره”، “ئارام عومه‌ری به‌ردیانی”، “ڕه‌حمان په‌ڕحازو” و “مه‌نسوور ڕه‌سووڵی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “سیخۆڕی” بۆ ئیسڕائیل” و “هه‌وڵدان بۆ تێكچوونی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به‌وته‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌ر پێنجیانی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كردووه.