له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین له ئوستانی كرماشان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو لاوه بریتیه له: “مێهدی فه‌قیری” و “په‌یمان شیربه‌ندی” كه له ڕ‌ه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هه‌ڵخرانی بازاڕیان بۆ به‌شداری له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری” و هه‌روه‌ها “له‌ناوبردنی کەلوپەلی گشتی” به هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كردووه.