ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “فه‌ریاد حه‌مه‌شوور” له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وه به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“فه‌یاد حه‌مه‌شوور” له ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی شاری شنۆ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “سووتاندنی بانكه‌كانی سپه و ڕیفاه” به چوار ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ڕژیم به سیلاحی سارد” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه به‌پێی یاسای سزادانی ئیسلامی زۆرترین سزا واته پێنج ساڵ به‌ندكرانی ته‌عزیری بۆ ئه‌و لاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.