“محه‌ممه‌دحسێن(ئومید) مێهره‌بان” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بێهبه‌هان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه سه‌رجه‌م به یه‌ك ساڵ و ٩ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا.
“سه‌جاد چه‌ترسفید” پارێزه‌ری ئه‌و شارومه‌نده ڕایگه‌یاند: “محه‌ممدحه‌سه‌ن مێهره‌بان” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ و سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و سه‌رجه‌م یه‌ك ساڵ و ٩ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.