به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی “ڕ‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ی به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕ‌فێق سه‌لیمی” چالاكێ كرێكاری شاری سنه ماوه‌ی سێ مانگه له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگیراوه و له‌و ماوه‌یه‌ش دا له مافی چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و هه‌بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام مابوو تا ڕۆژی ڕابردوو كه بۆ جارێكی دیكه سه‌ردانی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن كه ناوبراو به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه.