ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی ئوستانی “سۆوه‌یدا” له باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، دژبه ده‌سه‌ڵاتی “به‌شار ئه‌سه‌د” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئه‌و ئوستانه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌سه‌د” خۆپێشاندانیان كردووه و بینای ئوستانداریان ئاگر تێبه‌ردا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمی سووریه به‌شه‌ڕ هاتوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌رمه‌شقمان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران وه‌رگرتووه و تا ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری “به‌شار ئه‌سه‌د” درێژه به سه‌رهه‌ڵدان ئه‌ده‌ن.