ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، خۆشكی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی گڵكۆی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان كرد له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز و ڕێزیان لێ نا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كه جلی كوردی به نیشانه‌ی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ر كردبوو سه‌ردانی گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “مه‌هسا ئه‌مینی”یان كرد له سه‌قز و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “حه‌دیس نه‌جه‌فی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و به ڕه‌چه‌له‌ك خه‌ڵكی ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و باوكی له ڕۆژی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه كرا.