جەواد عەلیکوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەبزەوار و برای خەسرهو عەلیکوردی (پارێزەری گیانبەختکردووی دادگستری)، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دەستبەسەرکردنی جەواد عەلیکوردی لە شەوی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٤دا و دوای بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک ڕوویدا کە تێیدا ناڕەزایەتی دەربڕیبوو بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی بەشداربوانی ڕێوڕەسمی حەفتەی براکەی. ئەو لە هەمان ویدیۆدا ڕایگەیاندبوو کە بەڵگەی نهێنی لەبەردەستدایە سەبارەت بە مەرگی گوماناوی خەسرهو عەلیکوردی.
