بە پێی ڕاپۆرتەکان، سزای 7 ساڵ زیندان بەسەر دوو بەرپرسی گەندەلی پێشووی عێراق لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە دەرچووە.
بە پێی زانیارییەکان، دادگای تاوانەکانی گەندەلی عێراق “عەلی مەهارج بەهادلی” بریکاری وەزارەتی نەوت بە تاوانی دەستکەوتنی ناڕەوا بە 7 ساڵ زیندان سزا داوە. ئەو کەسە لە رێگەی نایاساییەوە 26 ملیارد و 500 ملوێن دیناری کۆ کردووەتەوە و بەم بۆنەوە دادگا پابەندی کردووە کە 53 ملیارد دینار پارەی دزراو بگەرێنێتەوە بۆ دەولەت. هەروەها “تەلال زەوبەعی” ئەندامی پێشووی پارلەمانی عێراق، بە هەمان شێوە دەستی کەوتووە بە 35 مڵیارد دینار و دادگا وەک قەرەبوو و سزای نەقدی بڕیاری داوە کە 70 مڵیارد دینار ڕادەستی دەولەت بکات.
