ڕۆژنامه‌كانی چاپی تاران دانیان به‌وه داناوه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری نرخی زێر و دراوی بیانی له ئێران، به له‌به‌رچاو گرتنی قیمه‌تی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكاران، توانایی كڕینی ئه‌وانی ٧٠ له‌سه‌د دابه‌زاندووه. بۆ چی وایه؟ خۆ كرێكاران نه زێڕێكیان هه‌یه كه بیفرۆشن و نه زێرێك ده‌كڕن و نه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن كه دۆلار بكڕن. نه فرۆشیار و نه كارخانه دارن تاكوو قیمه‌تی جنسه‌كانیان به مه‌یلی حه‌زی خۆیان ببه‌نه سه‌رێ. ئه‌وان ته‌نیا هێزی كاریان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه كارێكیان ده‌ست كه‌وێت، كه قیمه‌تی ئه‌ویش پێوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی دراو نییه.
ئاماژه به چه‌ند ڕاستییه‌ك كه ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆژنامه‌كانی چاپی تاران دا هاتبوو پێمان ده‌ڵێت: چلۆن كۆماری ئیسلامیی خه‌ریكه له سنووری ئیفلاسی ته‌واو و كه‌ماڵ نزیك ده‌بێته‌وه:
“كلید ڕۆژنامه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی تاران له ژوماره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژی خۆیدا، سه‌ردێڕی سه‌ره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ڕاستییه ته‌رخان كردووه كه ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان یه‌ك له‌دوای یه‌ك دادخرێن. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له‌م باره‌یه‌وه له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ئیسلامیی نووسیویه‌تی: “له حاڵێكدا كه هێشتا له مه‌سه‌له‌ی ته‌حریم ڕووداوێكی تازه‌ش ڕووی نه‌داوه و هه‌ر ته‌نیا قسه‌یه، ٧٠ له‌سه‌دی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌كار كه‌وتوون.” ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: كار گه‌یشتووه‌ته جێگه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت به‌رده‌مۆر و ته‌سبێحیش له چینه‌وه هاورده ده‌كه‌ین.
دووهه‌م، ڕۆژنامه‌ی ئافتابی یه‌زد له ژوماره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژی خۆیدا نووسیویه‌تی: هه‌واڵ گه‌ڵێكی تاڵ له‌ڕ ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌گوترێت ده‌وڵه‌ت له فكری چاپی پووڵ دایه.” هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌ردێری سه‌ره‌كیی ڕۆژنامه‌كه بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان كراوه و نووسیویه‌تی: “تكایه ده‌رگای كارخانه‌ی چاپی ئه‌سكه‌ناس به سێ قفڵ دابخه‌ن.”
سێهه‌م: ڕۆژنامه‌ی به‌هار له ژوماره‌ی هه‌مان ڕۆژدا واته سێشه‌ممه‌یدا نووسیویه‌تی: ڕاستییه‌كی تاڵ ئه‌وه‌یه كه ٦٠ ملیۆن كه‌س له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له سنووری برسییه‌تی موتڵه‌ق دان. عه‌ده‌د و ڕه‌قمه‌كان یه‌كجار زۆر و سامناكن. كه‌لێنێكی قووڵ پێكهاتووه كه له‌م مانگانه‌ی دواییدا قووڵتریش بووه‌ته‌وه. ئه‌م چاڵاوه قووڵه بێ بنه، به‌رده‌وام سامناكتریش ده‌بێته‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له مه‌ترسیدار بوونی بارودۆخه‌كه پێویست ناكات كه حه‌تمه‌ن عه‌ده‌د و ڕه‌قه‌م بزانی. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه له ماڵ بێنه‌ی ده‌رێ و بچین و كڕین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو حه‌قده‌ستی مانگانه‌شمان یه‌ك جێ خه‌رج كه‌ین، به‌هه‌موو ئه‌و پاره‌یه به‌قه‌ده‌ر پێویستی حه‌وتوویه‌ك كه‌لوپه‌لی خۆڕاكیمان گیر ناكه‌وێت. ئه‌م ڕاستییه له هه‌موو عه‌ده‌د و ڕه‌قمێك وه‌همناك تره.
ئه‌م سێ هه‌واڵه له‌پاڵ یه‌ك دابنێن تا بزانن كه كۆماری ئیسلامیی له چ گێژاوه‌یه‌كدا ده‌ست و پێ ده‌كوتێت و چلۆن هه‌وڵ ده‌دات تا كۆمه‌ڵانیی خه‌ڵكیش له گه‌ڵ خۆی بكێشێته ناو ئه‌م گێژاوه‌یه. ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر چی قه‌یرانی ئابووریی ئێران دێرینه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی چل ساڵی ڕابردووی به‌و قه‌یرانه‌وه تێپه‌ڕكردووه به‌ڵام، قوورستربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری ئێستا له ئه‌ساسدا له ئاكامی فشاری تازه‌ی ئه‌مریكا به شوێن هاتنه ده‌ری یه‌ك لایه‌نه‌ی له ڕێككه‌وتن نامه‌ی به‌رجام هاتووه‌ته ئاراوه. بێ گومان كۆماری ئیسلامیی به ناچار ڕێگای سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌پێوه‌ی و خه‌ریكی ڕێكخستنی به ناو ئابروومه‌ندانه‌ی ئه‌و سازانه‌یه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران له پێناوی باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌ن گفتوگۆ بكات. هاوكات ڕۆژنامه‌كانی ئێرانیش په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به نه‌هێنی پاشا عه‌مان بۆ ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی گفتوگۆ لاداوه. به جۆرێك كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی عه‌مان به‌و مه‌ئمووریه‌ته‌وه هه‌ر ئێستا له واشینگتۆنه. هه‌ڵبه‌ت سازان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌توانێ ڕێگای چاره‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شیده‌تی قه‌یران بێت، به‌ڵام ناتوانێ چاره‌سه‌ره‌ی بكات. ئێستا كۆماری ئیسلامیی كه‌وتووه‌ته بارودۆخێكه‌وه كه ناچاره “ئیمتیازی گه‌وره” بدات و له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌ستكه‌وتێكی چكۆل به‌ده‌ست بێنێت. چوارچێوه‌ی ئیمتیازێك كه كۆماری ئیسلامیی ده‌یدا هه‌ر له ئێستاوه ڕوونه. وازهێنانی بێشه‌رتومه‌رج له پڕۆژه‌ی مووشه‌كه‌ی و ئه‌تۆمی، كۆتایی هێنان به ده‌ستتێوه‌ردان له كێشه‌كانی مه‌نه‌ته‌قه‌یی. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستكه‌وتێك كه به‌ده‌ستی دێنێت شتێك نییه غه‌یری ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی به‌رجام، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێنابوو.
ئه‌م سازشه‌گه‌وره‌یه به‌واتای كۆتایی هێنان به ده‌وره‌یه‌ك له حه‌یاتی كۆماری ئیسلامیی، به‌ڵام به‌واتای زه‌مانه‌تی به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ڕژیم نییه. چوونكه ئه‌م ڕژیمه نه جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌یه هه‌یه كه دڵخوازانه كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران بكاته‌وه و نه ده‌توانێت له كورت ماوه‌دا بارودۆخی شپرزه‌ی ئابووریی خۆی سه‌روسامان پێ بدات و نه ده‌توانێت پێكهاته‌ی سه‌ره‌كه‌ی ئابووری ئێران وه‌ها ڕێك بخاته‌وه كه ئه‌م وڵاته بۆ جه‌زبی سه‌رمایه بیانیی ئاماده بكات. دیاره هه‌ڵه‌به‌ت ناشتوانێت باشتربوونێكی جیددی له باروۆدخی ژیان و به‌ڕێوچوونی خه‌ڵكدا پێكبێنێت. ته‌جرووبه نیشانی داوه به به‌رجام و به بێ به‌رجام، ڕژیم نه ده‌توانێت داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش دابین بكات و نه ئه‌م خه‌ڵكه‌ش فورسه‌تی ئه‌وه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه سه‌رله‌نوێ هێز بگرێته‌وه و به واده‌ی سه‌رخه‌رمان، مه‌یدانی خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی داخوازییه‌كانیان چۆڵ ناكه‌ن.