کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

زیندان وقارەمانەکانی

  توماج ساڵحی، ڕەپەری شۆڕشگێڕ، کە لە هەمان ڕۆژەکانی دەستپێکی شۆڕشەوە بە هونەرەکەی هاتە خزمەت بەهێزکردنیەوە، لە ئاخرین دیداری لەگەڵ باوکی وەبیری هێناوەتەوە کە زیندانیانی سیاسی لەبیر نەکرێن. بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا، گوروپێکی زۆر لە کاربەرانی تویتێر و ئینستاگرام بە هەشتاگی” # توماج ساڵحیخوازیاری ئاوڕدانەوەی تایبەت لەم گۆرانی بێژە زیندانیە و باقی دەستبەسەرکراوانی شۆڕشگێڕی ناڕەزایەتیەکانی ئێران بوون.

بە دەستوری سەرانی جەنایەتکار و خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی بازجوەکان، زیندانوانان و مەئموران ئاستێک لە ئەشکەنجە، ئازار و سوکایەتی دژبە زیاتر لە ٢٠ هەزار زیندانی سیاسی بە تازەیی دەستبەسەرکراو پەیڕەو دەکەن کە تەنانەت بیستنی بە دژواری تەحمول دەکرێت. بەم حاڵەشەوە زۆربەی ئەم زیندانیانە ماوەیەکی دوور و درێژ، و یان تا کۆتایی لە بەرانبەر ئەشکەنجەگەرانی وەحشیدا خۆڕاگری دەکەن. تا ئەو جێگایە ئەو زیندانیانەی کە بۆ ڕزگاربوون لە ئەشکەنجە جەنایەتکارانەکان تەسلیمی داخوازی بازجوەکان دەبن، بەدوای کۆتایی هاتنی بازجوییدا دانپیانانی بە زۆرەملی و وەرگیراو لە ژێر ئەشکەنجەدا بە گوێی هەموان دەگەیەنن.

  سپیدە قولیان زیندانی سیاسی ناڕازی و ناودار لە ئاخرین نامەیدا لە زیندان باسی لاوێک دەکات کە تەسلیمی دیکتە کردنەکانی بازجوە ئەشکەنجە گەرەکەی نابێت. سپیدە دەنووسێ:” من لە زیندان خوێندکارێکی ڕشتەی مافم و لە نێو ئەم سەرما و وەحشەتەی ڕۆژانەدا، بۆ دانی ئیمتیحان دەچم بۆ شوێنێک بە ناوی فەرهەنگی زیندانی ئیڤین. پێشتر ئەم شوێنە جێگایەک بوو بۆ بەڕێوەبردنی ئازمونەکان. لە رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٧/١٠/ ١٤٠١ لەبەردەم درگای چوونە دەرەوەی فەرهەنگی، کوڕێکی گەنجم بە چاوبەند و لیباسیێکی تەنکی خۆڵەمێشیەوە بینی( لە حاڵێکدا کە هەڵدەلەرزی)، لەسەر سەندەڵی بازجویی داندرابوو بازجویی لێدەکرا. کوڕەکە وتی من لە کەسم نەداوە. داوای دانپیانانی بە زۆرییان لێدەکرد. من هاوارم کرد هیچ نەڵێی، قەت دان بەهیچ شتێکدا نەنێی و مردن بۆ ئێوە ستەمگەران، ئەبێ بەزویی تاوانی جەنایەتەکانتان بدەنەوە. ساڵۆنی ئیمتیحانیش پڕ لە کوڕان و کچانی لاو و هاواری ئەشکەنجە گەران بوو. من سەبارەت بە سوکایەتی نەکران بە زیندانی و نەمانی ئەشکەنجە ئیمتیحان ئەدەم و هاوارم کرد: ئێوە بە تەنیا نین! ڕوخانی زاڵمان نزیکە“!

سوهەیل عەرەبی و دایکی فەڕەنگیس مەزلوم دو زیندانی قارەمانی دیکەن کە خۆڕاگری ئیلهام بەخشیان لە بەرانبەر بازجووە جەللادەکاندا بە تەواوەتی جێگای ستایش و تەحسینە. سوهەیل کە تائێستا چەند جار زیندانی کراوە دیسان لە ٤ ی مانگی بەفرانباردا دەستبەسەر کراوەتەوە و لە ئێستا دا ئازادی ئەو و دایکی، کە خۆی چالاکێکی سیاسی ناوەدارە، بۆتە داخوازی جەماوەری شۆڕشگێڕ.

لە ئێستادا سوهەیل لە زیندانی گەورەی تاران یان لە فشافویەدایە کە زەرفیەتی لە خۆگرتنی ١٥ هەزار زیندانی هەیە. ئەو گەلێک وتاری جۆراوجۆر و لە وانە بۆ لەقاودانی بارودۆخی زیندان، زیندانی و زیندانیەکان نووسیوە و بڵاوی کردونەتەوە. ئەو زیندانیەکی سیاسی وەها خۆڕاگرە کە جارێک بازجوەکەی لێی ماندوو بووە و بە توڕەییەوە پێی وتوە:” ئاگادار بە دایکت لە ژوری تاکە کەسیدایە، حوکمی دەستبەرکرانی خوشکت و باوکیشتم پێێە، ژنەکەشت کە لەم ڕێگایەدا لەدەستداوە“…

دوایت بە توڕەیی زیاترەوە دەپرسێ:” چیدەبێتەهۆیئەوەیدیسانبەردەوامبیت؟لەکوێداقەرارەبەچۆکدابێیت؟

سوهەیلدەنووسێ:” بە ئارامی وڵامیم دایەوە: واقع بینی! من واقعیەت دەبینم، کەوایە لە ئەشکەنجەکانتان ناترسم، ئێمە بێجگە لە زنجیرەکانمان، بێجگە لەو کێشانەی ئێوە بۆتان دروست کردوین، بێجگە لە ژیانێکی پڕ لە قەیران و خۆزگە و هەژاری و موسیبەت هیچمان نییە لە دەستی بدەین، کەوایە خۆڕاگری دەکەین و بەردەوام دەبین“.

سوهەیللەیەکێکلەئاخریننووسراوەکانیدادەنووسێ:” بەو هیوایەی کە کۆماری سەراسەر جەهل و جەنایەت و تیرۆری ئیسلامی ئێران، هەرچی زووتر بە هێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران بڕوخێ و درگای زیندانەکانی سەرتاسەری ئێران بکرێنەوە و هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بن“!

یەکێک لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئەم شۆڕشی ئێستا، کە گەلێک پێویستە، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسیە. ڕێبەرانی ڕاستەقینە، ناسراو و خاوەن ئوتوریتە بەشێکی بەرچاویان لە پشت میلەکانی زیندانەوەن. کەوایە دەبێ هەوڵبدرێت لە ڕێگای پەرەدان بە چالاکی و هەڵسوڕانی شۆڕشگێرانەوە دروشمیزیندانیانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێنبێتە ڕیزی دروشمە سەرەکیەکانی شۆڕشەوە و بوار بۆ هەرچی زووتر تێکشکاندنی دیوار و درگای زیندانەکان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی ئامادە بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-