کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

“فەرهاد مەعرووفی” خەڵکی شاری شنۆ کە ماوەیەک پێش سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە دەستبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. “فەرهاد مەعرووفی” دواجار سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و دواتر ئەم سزایە دوای ئەوەی ناوبراو ملکەچی بڕیاری دادوەر بوو بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ ئیلام و كرماشان

-

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ورمێ

-

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

-

بریندابوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی كامیاران به‌ تەقینەوەی مین

-

كۆچی دوایی هاوڕێ “یه‌دێ بیگله‌ری” له‌ وڵاتی سوید

-