“جەلال قادری زادە” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک لهوهپێش سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی جۆزەردان دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شنۆ، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە ڕاگیران ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە “جەلال قادری زادە” لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆوه بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.