کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ گه‌مارۆكان، كێ بۆ خه‌ڵكی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌؟

حهفتهی ڕابردوو عهلی خامنهیی لهوتهكانیدا بهبۆنهی جێژنی قوربان، بهدرۆ و دهلهسهو چهواشهكاری، ههوڵی دا تا پاساوی ئهو سیاسهتانهبكات كهژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشیان لهگهڵ كێشهی و گرفتی جیدیی بژیوی، بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. ئهو پاش وتنی خورافاتێكی زۆر لهدهستپێكی وتهكانیدا، ههوڵی دا شكست و ناكامیهكانی كۆماری ئیسلامی پاساو بكات. خامنهیی بهشێك لهو كێشانهی بۆ نهخۆشیی كۆرۆنا گهڕاندهوهو لهههمان حاڵیشدا دهیههویست وای نیشان دا كهبۆ ههموو كێشهكانی ئێران ڕێگاچارهیهكی ههیهو پێشتریش باسی لێكردوون. بهڵام لاوازبوونی بهڕێوهبهری و پهیڕهو نهكردن لهو و بهكردهوهدهرنههێنانی تهگبیرهكانی، لهلایهن ژێر دهستانیهوه، ئهو كێشانهی بۆ خهڵك خوڵقاندووه‌. ههروهها خامنهیی لهپهیوهند لهگهڵ گهمارۆكان، ئاماژهی به‌ “ڕهوتی چهواشه‌” كرد كهگۆیا ئادرهسی ههڵهبهخهڵك دهدهن و دهڵێن بۆ چارهسهری كێشهكان پێویستهپهنا بۆ وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا بهرن و بهمجۆرهبهئاواژوو نیشان دانی ڕاستیهكان، زهربهلهڕووحیهی خهڵك دهدهن!!.

خامنهیی لهو وتانهیدا، بۆ یهكهمجار دانی بهكێشهو گرفتهئابووریهكانی كۆماری ئیسلامی دانا. بهڵام بهڕای خامنهیی، ئهو كێشانهلهچاو كێشهی ئهمریكا كهم بایهخن. ئهو سهبارهت بهگهمارۆكانی ئهمریكا دژبهكۆماری ئیسلامی وتی: “گهمارۆكان چاریان دێ بهڵام نهك بهوجۆرهی كههێندێك پێیان وایهكهدهبێ لهبهرامبهر ئهمریكادا پاشهكشهبكرێ“. خامنهیی كهههتا ئێستا دهیكوت ئهمریكا ناتوانێ هیچ غهڵهتێك بكا، دانی بهوهدانا كهگهمارۆكانی ئهمریكا زهربهی لهكۆماری ئیسلامی داوهو وتی: “بێ گومان گهمارۆ ئابووریهكان جهنایهت و زهربهیهكهكهئهمریكا بهئامانجی داڕماندنی دهوڵهت و لێكههڵوهشاندنی ئابووری كۆماری ئیسلامی بهكردهوهی دهرهێناوه‌. بهڵام لاوان و بهرپرسانی ئێمه، ئهم گهمارۆیانهدهكهنهئامرازێك بۆ پشت بهستن بهتواناكانی خۆیان. ئهوهیكهنهوتهكهمان كهمتر دهكڕن، پڕۆڤهیهكهتا بتوانین ئابووریی خۆمان لهنهوت جیا كهینهوه‌”. ئاشكرایه، ئهو وتهبێ بنهما و ناوبهتاڵانه، بهتایبهت لهئێران، هیچ كهسی پێ ههڵنافریوێ.

ئهگهر ئامانجی گهمارۆكانی ئهمریكا بۆ ترامپ، ڕاكێشانی كۆماری ئیسلامی بهرهو مێزی وتووێژ و سات و سهودایه، لهبهرامبهردا پاساوی خامنهیی، وهك چۆن لهوتهكانیدا پێداگری لهسهر كرد، بهخهیاڵی ئهو، دهرفهتێكهبۆ خۆڵقاندنی متمانهبهخۆیی و پڕۆڤهیهكهبۆ جیاكردنهوهی ئابووری ڕژیم لهنهوت‌. ههڵبهت ئهنجام دانی وهها جیاكردنهوهیهك لهناو ئهم ڕژیمهدا، كهگهندهڵی سهتاپێی داگرتووه، خهون و خهیاڵه‌. بهڵام بۆ جهماوهری خهڵكی ئێران، گهمارۆی جهنایهتكارانهی ئهمریكا، یهكێكیتر لههۆكارهسهرهكیهكانی بێكاری و ههژاری و برسیهتیهكهچهندین ساڵهژیان و دار و نهداریانی بهفیڕۆ داوه. ئابووریی كۆماری ئیسلامی ئابووریهكی تاكهبهرههمیهو بوودجهكهی بهفرۆشی نهوتهوهگرێ دراوهكهئهویش لهگهڵ داسهپاندنی گهمارۆكانی ئهمریكا، ٩٠ لهسهد هاتووهتهخوارێ و كهسریی بهرینی بوودجهی دهوڵهت، كهمبوونی سهرچاوهدراویهكان، دابهزینی بهرچاوی نرخی تمهن و پشێویی باروودۆخی ئابووریی لێكهوتووهتهوه‌. ئێسحاق جههانگیری، جێگری ڕووحانی ڕایگهیاند: “گهمارۆكانی دوو ساڵی ڕابردوو لهگهڵ گهمارۆكانی چوار دهیهی ڕابردوو جیاوازیان بووه‌. بهڵام بههۆی گرینگ بوون و بهخاتری بهرژهوهندی وڵات ناتوانین بهڕوونی باسی تهوهرهجۆراوجۆرهكانی گهمارۆكان بكهین و بڵێین كهلهگهڵ چ دیاردهیهك بهرهوڕووین. ئێمهچیتر ناتوانین بهشێوهكۆنهكانی پێشوو، ئێران بهڕێوهبهرین“. ئهم باروودۆخه، كاریگهریهكانی قهیرانی ئابووریی لهسهر بژێوی جهماوهری خهڵكی ئێران چهند هێندهكردووهو ژیانیانی لهگهڵ فهلاكهتێكی زیاتر بهرهوڕوو كردووهو ئابووری ڕژیمیشی خستووهتهسهر لێواری داڕمان.

ههڵبهت خامنهیی كێشهیهكی لهگهڵ وتووێژ كردن لهگهڵ ئهمریكا نییه‌. بهڵام دهزانێ كهملكهچ كردن لهبهرامبهر مهرجی وتووێژی ئهمریكا، بهمانای پێكهێنانی گۆڕانكاریی بهرینی پێكهاتهیی لهناو نیزامی كۆماری ئیسلامیدا دهبێت. ئهو لهبهشێك لهوتهكانی ئهم دوایانهیداباسی لهو تهوهرهكرد و وتی: ” ئهوان پێمان دهڵێن كهسهنعهتی ههستهیی بهیهكجاری وهلا نێن، توانای بهرگریی نیزامی خۆتان بگهیهننهیهك دههۆم و لههێژمۆنیی ناوچهیی خۆتان بگوزهرێن. ئهوهش بهمانای دهست ههڵگرتن لهستراتێژی كۆماری ئیسلامی و پچڕاندنی پهیوهندی لهگهڵ گرووپهكانی موقاومهتهلهناوچهكه‌. ئهگهر ئهوهشیان بهقسهبكهین، ئهوان ڕازی نابن و خواستی نوێی دیكهدێننهگۆڕێ“. خامنهیی یهكێك لهئامانجهكانی ئهمریكای وهتهنگ هێنانی خهڵك پێناسهكرد تا لهو باروودۆخهدا لهبهرامبهر نیزامدا ڕاوهستن و ئامانجی نیهاییشی داڕمانی ئابووریی ئێران لهقهڵهم دا.

لهوتهكانی خامنهییدا باسێك لهباشتر كردنی باروودۆخی ژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران نهكرا. ههڵبهت كهسیش چاوهڕوانی ئهوهنییهكهئهم ڕژیمهدژهمرۆییهی سهدهكانی ناوهڕاستی سهرمایه، بیر لهدابین كردنی بژێوی خهڵك بكاتهوه‌. خامنهیی لهمۆعیزهدوور و درێژهكهیدا، بۆ جارێكی دیكهئاوێكی پاكی بهدهستی ئهو كهسانهداكرد كهلهمبارهیهدا تووشی خۆش باوهڕی بوون و وتی: “هێندێك بهڕاستی زیانی جیدیان پێگهیشتووهو كێشهو گرفتی زۆریان بۆ خۆڵقاوهو پێویستهقهرهبوو بكرێتهوه‌. بهڵام كێ دهبێ قهرهبووی كاتهوه؟ خهڵك“. ئهم ڕژیمهگهندهڵهسهروهت و سامانی خهڵك بۆ قهرهبوو كردنهوهی زیانهجیدیهكانیان بهكارناهێنێت بهڵكوو ئهوهیكهلهپاش دزی و گهندهڵیی ڕێبهران و بهرپرسان و نزیكانیان دهمێنێتهوه، دهكرێتهتێچووی پڕۆژهی نیزامی دژهمرۆیی و پهرهپێدانی دام و دهزگای پۆلیسی و ئهمنی و دهكرێتهیارمهتی بۆتیرۆریستهئیسلامیهكانی ناوچهكه‌. كهوابوو، كرێكاران و جهماوهری ستهملێكراوی ئێران، بۆ ڕزگاربوون لهم ژیانهفهلاكهتباره، هیچ ڕێگایهكیان بێجگهلهههوڵی جیدی و ڕێكخراو و سهرتاسهری بۆ لهگۆڕنانی ئهم ڕژیمه، لهبهردهمدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-

سێبەری شەڕێکی ماڵوێرانکەر باڵی بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشاوە

-

بەهائیەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا لەگەڵ تووندترین گوشار و ئەزیەت و ئازار بەرەوڕوو بوون

-