کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

رەتکردنەوەی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە قەیرانی سیستەمی بەرگری ئەرتەشی ئەمریکا

رەتکردنەوەی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە قەیرانی سیستەمی بەرگری 300x180 1

ڕۆژی ڕابردوو، کۆشکی سپی ئیدعای نیویۆرک تایمزی سەبارەت بە وازهێنانی ئەمریکا لە چالاکیە سەربازییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەروەها قەیرانی نەبوونی مووشەکی سیستەمە بەرگرییەکانی رەتکردەوە.

ستیڤن چانگبەرێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە وڵامی ئەو بابەتە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی کردەوەکانی خۆی لە گەرووی هرمز و ناوچەکە بەردەوام بێت، ئەرتەشی ئەمریکا دیسان هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی کۆماری ئیسلامی. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش گەمارۆی دەریایی و هێرشەکانی 13 رۆژی ڕابردوو، باشترە کۆماری ئیسلامی هەوڵ بۆ رێککەوتن بدات.