رۆژی ڕابردوو، ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ئیدعاکانی سپای پاسدارانی سەبارەت بە ناوچەکە و گەرووی هرمز رەتکردەوە.
لە رۆژانی ڕابردوودا سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە گەرووی هرمز بۆ هاتووچوکردنی کەشتییە بازەرگانیەکان ئەمن نیە و کەشتییەکی نەوتهەڵگری “ام تی نورا” گەمارۆی دەریایی ئەمریکای پێشێل کردووە. سپای پاسداران هەروەها ئیدعای کردبوو کە لە درێژەی دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، سێ فرۆکە جەنگیی ئەمریکاییان بە ئامانج گرتووە کە لە بەرامبەردا، سێنتکام هەمووی ئەو ئیدعایانەی رەتکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی لە ناوچەکە جێگرن و دریژە بە گەمارۆی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەدەن.
