کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

رۆژنامەڤانێکی خه‌ڵكی بۆكان بە ١٥ مانگ بەندکردن سزادرا

بە پیێ هەواڵی بڵاوکراوە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، “مەسعود کوردپوور”، سەرنووسەری ئاژانسی مافی مرۆڤی “موکریان نیوز” لە دادگەی شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ٩ مانگ بەندکردن و تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتیی ئێران بە ٨ مانگ بەندکردن سزا درا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مەسعود کوردپوور  ساڵی ٢٠٢٢ لە ماڵەکەی خۆیدا لە بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی ورمێ. دوای دوو مانگ، لە دادگەی شۆڕشی بۆکان دادگایی کرا و لە رۆژانی ڕابردوودا سزاکەی پێ ڕاگەیێندراوە. “مەسعود کوردپوور” ئێستا لە گرتووخانەی ئەو شارە ڕاگیراوە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی و پێشتریش بەهۆی چالاکییە رۆژنامەڤانی و ئەو چالاکییانەی لە بواری مافی مرۆڤ دەیکردن، لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ساڵێک و ساڵی ٢٠١٣ ش بە سێ ساڵ بەندکردن سزا دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-