کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە له دەرەوەی وڵات به بۆنەی گیان له دەستدانی هاوڕێ مەحموود محەمەدی(ئاخکەند)

 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوه ئاگادار بووین کە هاوڕێ مەحموود محەممەدی (مەحموود ئاخکەند) پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە وڵاتی فینلاند لە تەمەنی ٦٤ ساڵەیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ مەحموود هەر له سەرەتای تەمەنی لاویەتیدا پێی نایه ناو بازار کار و لە سالی ١٣٥٥هەتاوی روی لە چالاکی سیاسی دژ بە رەژیمی پاشایەتی کرد.بە سەر هەڵدانی خەباتی جەماوەری دژی رەژیمی پاشایەتی، وەک لاوێکی تێکۆشەر و کرێکارێکی شۆرشگیر لە شاری سەقز بەو خەباتە پیوەست بوو و لە هەموو نارەزایەتیەکاندا بەشداری چالاکی کرد. بە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی سەرەتا خەباتی رێکخراوی خۆی بە سازمانی ” پیکار لە رێگای ئازادی چینی کرێکار” گریدا. لە هێرشی یەکەمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە ٢٨ی گلاوێژی ١٣٥٨دا وەک پێشمەرگەی “سازمانی پیکار” لە شەری شاری سەقز بەشداری کرد و بریندار بوو. پاش داگیرکردنی شارەکانی کوردستان تا هاوینی ساڵی ١٣٦١ وەک تشکیلاتی نهێنی پیکار لە شارەکانی سەقز و مهاباد چالاکی کرد. دواتر بە تشکیلاتی نهێنی کومەلە لە شاری مهاباد پیوست بوو. پاشان بە هۆی ناسیاوی بۆ دوژمن لە شار هاتەدەر و بەهاری ١٣٦٢ بە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سەقز پەیوەست بوو. جسارت ، فداکاری ، دڵسۆزی و خۆنەویستی لە تایبەتمندیەکانی هاورێ مەحموود لە نێو هاورێیانی و خەڵکی زەحمەتکێش بوو.
هاوڕێ مەحموود پاش هاتنی بۆ دەرەوەی وڵات لەگەڵ بنەماڵەکەی لە وەڵاتی فینلاند نیشتەجێ بوون و لەم وەڵاتەیش درێژی بە خەباتی لێبڕاوانه له ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دا.
به بۆنەی مەرگی نابەوەختی هاوڕێ مەحموود محەممەدی (ئاخکەند) پڕ بەدڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی ئەم خەباتکارە و هاورێیانی دەکەین و خۆمان به شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە له دەرەوەی وڵات

١٧ نوامبری ٢٠٢٠

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-