کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات: گرێبەستی دوو دەوڵەتی سوئێد و فینلاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکییە لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان ئیدانە دەکەین!

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات:

گرێبەستی دوو دەوڵەتی سوئێد و فینلاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکییە لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان ئیدانە دەکەین!

لە سەرەنجامی دانوسانی دەوڵەتەکانی سوئێد و فینلاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکیە بۆ ئەندامییەتی سوئێد و فینلاند لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)، گرێبەستێک هاتە ئەنجام کە خاڵە گرینگەکانی دژایەتییە لە گەڵ بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان. بە پێی ئەم گرێبەستە، دەوڵەتانی سوئێد و فینلاند پابەند دەبن پشتیوانی خۆیان لەو لایەنانەی کە دەوڵەتی تورکییە به “تیرۆریست”یان دەزانێت کۆتایی پێ بێنن. هەروەها پابەند دەبن  کەسانێکیش کە لە لایەن تورکییەوە به “تیرۆریست” تۆمەتبار دەکرێن  ڕادستی تورکییە بکەنەوە. یەکێکی تر لە خاڵەکانی ئەم گرێبەستە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنییە بە دەوڵەتی تورکیە. ئاشکرایە کە لەم دانوسانەدا هەوڵدراوە لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان هەرکام لەم دەوڵەتانە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن و زۆرترین بەهرە بە دەست بێنن.

دەوڵەتی تورکییە، کە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا لە گەڵ ناڕەزایەتی جەماوەری ڕووبەڕووییە و قەیرانە ئابووری و سیاسییەکان تەنگی پێ هەڵچنیووە، هەوڵ دەدات لە ئاستی دەرەکی‌دا و بە ”تیرۆریست” ناساندنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان، باری قورسی گوشارە ناوخۆییەکان لە سەر خۆی سووک بکات، خۆی لەو ئەزمەی کە توشی بووە ڕزگار بکات و بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هاوسەنگی ناوخۆی بە قازانجی خۆ بگۆرێت. ئەم دەوڵەتە کە نەیتوانیوە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی تر لە تورکییە، لە ڕێگای توندوتیژی و شەڕ و کوشتارەوە لە ناوبەرێت، هەوڵ دەدات بە پشتیوانی دەوڵەتانی تر ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنێت. هاوکات دەوڵەتی تورکییە بوونی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و جەماوەری لە ڕۆژئاوا تەحەمول ناکات و بە مەترسییەک لەسەر خۆی دەزانێت.

دەوڵەتانی سوئێد و فینلاند، بە پێچەوانەی کەژوهەوای ناو کۆمەڵگاکانیان کە خوازیاری پێکهاتن لە گەڵ دەوڵەتانی دیکتاتۆری وەک دەوڵەتی تورکییە نین، تەنها لە ڕووی بەرژەوەندی و کێشەی نێودەوڵەتییەوە، کە هیچ پەیوەندیێکی بە بەرژەوەندی و ئاسایشی خەڵکانی ئەم وڵاتانەوە نییە، دەستیان داوەتە ئەم پێکهاتنە. هەربۆیە، لە ئێستادا ئازادیخوازان و بەشێکی بەرچاو لە ڕای گشتی سوئێد و فینلاند کاردانەوەیان لە دژی ئەم پێکهاتنە هەبووە و ئەوەیان وەک لادان لە پرنسیپە ناسراوەکانیان بە ئەژمار هێناوە.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات، وێڕای ئیدانە کردنی دانوسانی دەوڵەتان لە سەر حیسابی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵک کوردستان، جارێکی تر پێداگری لە سەر ئەو راستییە دەکات کە بەرژەوەندی دەوڵەتانی سەرمایەداری، لە ناوچەکە بێت یا  لە ئاستی جیهاندا، هیچ کات هاوتەبا لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەیدا نییە. بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان تەنها بە پشت بەستن بە هێزی خۆی و پشتیوانی بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی تر لە ناوچەکە و لە جیهاندایە کە دەتوانێت سەرکه‌وتنی خۆی مسۆگەر بکات.

هاوکات، نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان دەکات کە هاودەنگ و تێکڕا دژی ئەم پیلانەی دەوڵەتان لە دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان هەڵوێست بگرین و بە کردەوە نەهێڵین دەولەتان بەم شێوەیە و لە سەر حیسابی ئەم بزووتنەوەیه، و یا لە سەر حیسابی هیچ بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی تر، بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-