کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمەڵە سەبارت بە رووداوی دڵتەزێن لە مەراسمی زەماوەند لە شاری سەقز

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئیوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ هەتاوی لە جەریانی مەراسمێکی  شایی و زەماوەند لە تەلاری “مانگەشەو” لە شاری سەقز، بە هۆی تەقینەوەی چەند کەپسولی گاز، دەیان کەس بوونە قوربانی و گیانیان لە دەستدا یان بریندار بوون . هەواڵە سەرەتایەکان باس لە گیانبختکردنی ١١ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٤٠ کەس دەکەن کە چەند منداڵی ژێر تەمەنی ١٨ساڵ لە نێو کوژراو و بریندارەکاندان. نا ستاندارت بوونی شوێنە گشتیەکان و نەبوونی کونتروڵی دەوڵەتی بە سەر ئەو شوێنانە و چاوچنۆکی خاوەن کۆشک و تەلارەکان لە وڵات گەڵێکی وەک ئێران رۆژانە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و بە قیمەتی گیانی خەڵکێکی زۆر تەواو دەبێت .

دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ، وێرای دەربرینی داخ و پەژارەی قووڵی خۆمان لەو رووداوە دەڵتەزینە ، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی گیانبختکردووانی ئەو کارەساتە دەردەبرین و هێوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازاین . هەر وەها داوا لە خەڵکی دڵسۆزی شاری سەقز و شوێنەکانی دیکە دەکەین کە بە هانای بنەماڵەی داغداری ئەم کارەساتە و بریندارەکانەوە بچن و لە هیچ یارمەتی و هاوکارییەک درێغ نەکەن .

دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

١٤ سەرماوەزی ١٣٩٨هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-