کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی تێرۆری كاك مووسا باباخانی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستان

رۆژی شهممه١٦ی مانگی گهلاوێژ تێرۆریستهكانی كۆماری ئیسلامی ، لهكردهوهیهكی جینایهتكارانهدا مووسا باباخانی ئهندامی كومیتهی ناوهندی حیزبی دیموكراتییان لهشاری ههولێر پێتهختی ههرێمی كوردستان تێرۆر كرد. ئهوهیهكهم جار نییهكهئهو رژیمهلهدهرهوهی سنورهكانی ئێران دهست دهداتهجنایهت. لهماوهی چهند دهیهی رابردوودا بهسهدان ههلسوراوی سیاسی ههر لهو ههرێمی كوردستانه، كهوتونهتهبهر شالاوی هێرشی تێرۆریستی رژیمی ئیران. ئهوهلهحالێكدایهكهرژێمی ئیران لهحكومهتی ههرێمی كوردستان كۆنسولخانهی  و پێوهندی دیپلوماتێكی رهسمی ههیه‌. ههموو سالێك میلیاردها دولار قازانج لهمهعامهلهی بازرگانی لهرێگهی سنورهكانی ئهو ههرێمهكۆدهكاتهوهو لهبارودۆخێك دا كهلهژێر گهمارۆی ئابوری دایه، ئهو ههرێمهبۆتهسهرچاوهیهكی داهات بۆی. بهو حالهشهوههیچ دهرفهتێك بۆ شێواندنی ئهمنیهتی ههرێمی كوردستان لهدهست نادات و رێگهبهخۆی دهدات لهپێتهختی ههرێمی كوردستان، لهشاری ههولێر، پهنابهران و نهیارانی سیاسی خۆی تێرۆر بكات.

بۆ كورت كردنهوهی دهستی كۆماری ئیسلامی، لهسهر ههڵسوراوان سیاسی لهدهرهوهی وڵات ئیقدامێكی هاوئاهنگ و جیدی بۆ بایكۆت كردنی ئهو رژیمهلهئاستی جیهانیدا پێویسته‌. تهجروبه نیشانی داوهكهكۆماری ئیسلامی بههیچ پرۆتۆكۆل و رێك كهوتنێكی سیاسی پێبهند نییه و دهستی تێرۆری تهنیا لهژێر فشارێكی سیاسی و كۆمهڵایهتی بههێزدا كورت دهكرێهتهوه‌.

ئیمهتێرۆری جنایهتكارانهی كاك مووسا بابا خانی ئهندامی كومیتهی ناوهندی حیزبی دیموكرات بهتوندی مهحكوم دهكهین و داوا دهكهین بكوژان و هاوكاران و دهست و پێوهندهكانیان بدۆزرێنهوهو بهسزای شیاوی خۆیان بگهن. ههر بهم بۆنهوهسهرهخۆشی دهكهین لهبنهماڵهو كهس وكاری كاك مووسا و ههموو حیزبی دیموكراتی كوردستان و خۆمان بهشهریكی خهمیان دهزانین.

كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران

١٧ی گهلاوێژی ١٤٠٠

٨ی اوت ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-