بە پێی ڕاپۆرتەکان، بۆ هەشتەمین ڕۆژی بەردەوام هیچ نەوتێکی خاو لە دوورگەی خارک بار نەکراوە و ڕاپۆرتەکان باس لە پڕبوونی نزیکەی تەواوی توانای کۆگا نەوتییەکانی ئەو ناوەندە دەکەن.
بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، ئەگەری زیانگەیشتن بە یەکێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە ئارادایە؛ بابەتێک کە کۆماری ئیسلامی ناچار کردووە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بەدوای ڕێگاچارەی کاتیی و جێگرەوەدا بگەڕێت.
هاوکات، بەهۆی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگر نەدراوە و ئەمەش دەستی کۆماری ئیسلامی بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت زیاتر لە جاران بەستووە.
