کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوەی چاکسازی دامەزراوە سەربازییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

دەستپێکردنەوەی چاکسازی دامەزراوە سەربازییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بە پێی دوایین زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بە خێرایپی دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی چاک بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی زانست و ئەمنییەتی نێودەولەتی، شیرکەتیوەنتۆرچەندین وێنەی ماهوارەیی لە دامەزراوەکانی تاڵەقاتی ٢ لە کۆگای پاوەرچین بڵاو کردەوە کە پیشان دەدات هەوڵی چاکسازی ئەو دامەزراوانە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێکردووە.  بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە وێنەکاندا چەندین ئۆتۆمبیلی چاکسازی و هەروەها کەرەستەی بیناسازی لە بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکاندا کۆبوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هێرشەکان و گەمارۆکانی ئەمریکاوە تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووەتەوە و تەنانەت توانای دابینکردنی سەرەتاییرین پێداویستییەکانی شیرکەتەکان و کارگەکانی وڵاتی نییە.