کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە دەورووبەری وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر

دەستپێکردنی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە دەورووبەری وێستگەی

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلی پێنجەمی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە دەورەبەری وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر دەستپێکردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر باڵی سەربازیی ڕژێم بەجێماون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، محەممەد موزەفەری، فەرمانداری بووشێهر ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکان لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٣ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبن و هەوڵی داوە دۆخەکە ئاسایی نیشان بدات. بەڵام چالاکوانان و چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی، ژینگەی باشووری ئێرانیان کردووەتە مەیدانی شەڕ و دانیشتوانی ناوچەکەیان خستووەتە ناو ترسی بەردەوام لە کارەساتی ئەتۆمی.