سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “میلاد نەسری” تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتهوه.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە به لێدان و ئازارهوه دەستبەسەر کراوە و هێزهكانی ئیدارهی ئیتلاعات ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە. شایانی باسە کە میلاد نهسری، ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی یهكێك لهحیزبه نهیارهكانی ڕژیم بووە و دواجار گهڕاوهتهوه زێدی خۆی.