ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار، “شەمزین محەمەدی” خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
“شەمزین محەمەدی” خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند”ی بۆکان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕوستەمی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم، سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.