“ئارمین شەریفە” بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی “هاوژین لەتیفی” کە هەر دووكیان لە چالاکانی کرێکاری شاری سنەن، ڕۆژی شەممە ٣١ی مانگی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئهو هێزانه هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی “ڕەزا شەریفە” باوکی ئارمین و ئەم دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل و چەند کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.