“مەجید کەریمی” موعەلیمی خەڵکی سەقز و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرییی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سنە و کەڵاتەرزان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “مەجیدی کەریمی” کاتێک بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی “مەسعوود فەرهیختە” هاوڕێ لەگەڵ چەند موعەلیمێکی دیکە چووبووە بەردهم بینای ئیتلاعاتی سوپا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی موعەلیمان کە لە بهردهم بینای ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” سنە بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە بۆ پشتیوانی لە موعەلیمانی دەستبەسەرکراو لەلایەن مەجید کەریمییهوه خوێندرایەوە.