هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، لە ناوچەی دۆڵی شێخ ئایشێ ٧ هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستانیان دەستگیرکردوە و چارەنووسی ئەو هاوڵاتییانه نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیان لەو کەسانە کردووە، کە هەوڵیان داوە لە سنوور بپەڕنەوە و چەندین مانگای گوندنشینانی ئەو سنوورەشیان کوشتووە. لەم پێوەندەدا کەسوکاری ئەو بەندکراوانە داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لە ڕێگای پەیوەندیەکانیەوە هەوڵەکانی بۆ ئازاد کردنی ئەو هاووڵاتییانە بخاتە گڕ.