ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “محەممەد مەهدی هاتف” نووسەر و وەرگێڕ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانیدا گرتووە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
