ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ بە ناوی “تەها دیهانی“، لە شارستانی مێهرستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بێ بڕیاری دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنی و قەزاییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
