لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە بەرەبەری ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بهوتهی سهرچاوهیهكی ئاگادار، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی شهممه ١١ کەس لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە پاشان کاتژمێر ٣ی دوانیوهڕۆ کاتێک “عوسمان ئیسماعیلی” ویستوویەتی بەرەو ماڵ بچێتەوە لەلایەن ئهو هێزهوه دهستبهسهر كراوه. جێگای ئاماژەیە “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.