بەپێی ڕاپۆرتەکان، جەمشید قەومی، شارۆمەندێکی ئێرانی_ئەمریکایی و بەڕێوەبەری شیرکەتێکی تەکنەلۆژی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەمریکاوە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و دابینکردنی ئامێر و تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکایی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە بەرنامە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی دۆسیەی قەزایی بووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی فاکس نیوز، هێزە فیدراڵەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو لە کالیفۆرنیا و پاش لێکۆڵینەوە دەستبەسەرکراوە.
