کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری زاهدان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری زاهدان 1

ڕۆژی چوارشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی بەلووچ و خەڵکی شارستانیزاهدانسەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو سێ شارومەندە بە ناوەکانیفەرزاد زەریف دڵ، ئیقباڵ شاهوزهی و محەممەد دەهمەردە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.