کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند بە مەبەستی تێپەڕان

 

ڕۆژی شەممە 10ی گەلاوێژ، خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری کە بەسەریدا سەپێندرابوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عرفان عەرەبی” لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری بیرجەندەوە، سەرەتا بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” سەرجەم حوکمی 8 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام پاش ناردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە هەمان شار، حوکمەکەی بۆ سێ ساڵ زیندان کەم کراوەتەوە.