کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی لانیکەم ٥٨ کرێکاری شاغڵ لە شیرکەتی دەریایی ئێران سەدرا

دەرکردنی لانیکەم ٥٨ کرێکاری شاغڵ لە شیرکەتی دەریایی ئێران سەدرا

بەپێی دوایین زانیارییەکان، خاوەنکاری کۆمپانیای پیشەسازیی دەریایی ئێران ناسراو بە سەدرا، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ ٥٨ کرێکاری ئەو کۆمپانیایەی لە سەر کارەکانیان دەرکرد.

کرێکارانی دەرکراو ڕایانگەیاندووە کە لە پاڵ پاشەکەوتکردنی حەقدەست و مافە سەرەتاییەکانیان، دەرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی هێزی کار نیگەرانییەکی قورسی لەسەر داهاتووی پیشەیی کرێکارانی دیکەی کۆگاکە دروست کردووە. شایانی باسە کە ئەم کرێکارانە پێشتر چەندین جار بەهۆی نەدانی مافەکانیان کۆبوونەوە، بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیاکە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان، بە دەرکردنیان، هۆکاری دروستبوونی قەیرانی گەورەی دارایی بۆ خێزانەکانیان بوون.