کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی حوکمی ئێعدام بەسەر ٤ ناڕازی مانگی بەفرانبار

دەرکردنی حوکمی ئێعدام بەسەر ٤ ناڕەزای دی‌ماه

چوار کەس بە ناوەکانی محەمەدڕەزا مەجیدی‌ئەسل، بیتا هیمەتی، بێهروز زەمانی‌نەژاد و کوروش زەمانی‌نەژاد، بە تۆمەتی «کارکردن بۆ دەوڵەتی دوژمن واتە (ئەمریکا) و گرووپە تیرۆریستییە دژەشۆڕش و سڵتەنەت‌خوازەکان، بە سزای ئێعدام مەحکووم کراون.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم چوار کەسە هەروەها بە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی مڵک و سامانەکەشیان مەحکووم کراون. ئەم حوکمانە لەسەر بنەمای یاسایەک دەرکراون کە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤دا پەسەندی کردووە و تا ئێستا لانیکەم ٣٠ کەس لە ناڕازایانی بەفرانبار بەپێی ئەو یاسایە بە ئێعدام مەحکووم کراون و پێشبینی دەکرێت سەدان کەسی تریش ڕووبەڕووی تۆمەتگەلێکی وەها ببنەوە کە سزای مەرگیان بەسەردا بسەپێنرێت. شایانی باسه حوکمی ئەم چوار کەسە لەلایەن لەقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە دەرکراوە. ئەوان لە زومرەی یەکەمین تاوانبارانن کە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، بەو تۆمەتە بە ئێعدام مەحکووم دەکرێن.