سەرۆکی ئەنجومەنی خاوەن شاری یارییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە لانی کەم نیوەی هێزی کاری ئەم کەرتە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکان و دۆخی خراپی مانگەکانی ڕابردووەوە دەرکراون.
ڕەزا مەردانی وێڕای ئاماژەدان بەو زیانانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا بەر ئەم پیشەیە کەوتووە، باسی لە دابەزینی توندی پێشوازیی خەڵک، دەرکردنی بەکۆمەڵی هێزی کار و گوشارەکانی سەرچاوەگرتوو لە لەسەرەوە بوونی کرێ و تێچووی ڕۆژانە کرد وتی: “ئەم تێچووانە تاقەتپڕووکێنن و زۆربەی چالاکانی ئەم بوارەیان ناچار کردووە هێزی کار بە شێوەیەکی بەربڵاو کەم بکەنەوە. بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، لانی کەم نیوەی کارمەندان لە زۆربەی بەشەکاندا دەرکراون و ئەم ئامارە لەسەر ئاستی وڵاتدا جێی نیگەرانییە. ئێمە ناچارین هێزەکانمان بپارێزین، بەڵام بەپێی ئەم بارودۆخە بەردەوامبوونی چالاکییەکان مەحاڵ دەبێت.”
