کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

دەبیرخانەی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەوە

روونكردنەوەیەك لە لایەن

دەبیرخانەی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەوە

بۆ رای گشتی و بۆ هەموو لایەنە پێوەندی دارەكان،

بەم جۆرە ئاگادارتان دەكەین تا ئیستا چەند جار پێش هاتووە كە راگەیاندنگەلێك بە واژۆی “كۆمەڵێك لە حیزبە سیاسییەكانی چالاك لە پارچەكانی كوردستان”، بڵاو کراوەتەوە كە ناوی كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران)، لە ریزی ناوەكاندا هاتووە. ناوەرۆكی ئەم راگەیاندراوانە هەرچی بووبێت و ئیمە پەسەندی بكەین یا نەیكەین، هیچ لەو راستیە ناگۆرێ كە ئیمە نە لە پرۆسەی باس و گوفتوگۆكاندا و نە لە فۆرمولە كردنی ناوەرۆكەکانیاندا و نە لە واژۆ كردنیاندا بەشدار نەبووین.

هەڵوێستی کۆمەڵه بەرانبەر بە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان له هەموو بەشەکانی، پشتیوانی بێ درێغ بووه و ئێمە بەردەوام خۆمان به هاوپەیمانی ئەو خەباتە رەوایه زانیوه و دەزانین. هەر بۆیه رەخنەی  ئێمە پەیوەندی به نەبوونی هاوئاهەنگی پێویستەوەیە  سەبارەت به چۆنێەتی مامەڵه کردن له گەڵ هێنانی واژۆی  کۆمەڵه له هەندێک بلاوکراوەدا. بێ گومان نەبوونی ئەو هاوئاهەنگیه ناتوانێ سێبەر بخاتە سەر هەڵوێستی ئێمە سەبارەت به پشتیوانی له بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کورد له پارچەکانی تری کوردستاندا. پێوەندی ئێمە لە گەڵ حیزبە سیاسیەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان بە هەموو جیاوازیەكانیشمانەوە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ئاراستەیەی سەرەوە دارێژراوە و سنوورەكانی دیاریكراون. ئاساییە كە هەركات پێشنیارێكیش بۆ هاوكاری و یا هاوئاهەنگێكی دیاریكراو بێتە گۆرێ، پێویستە راستەوخۆ بەرەورووی ناوەندەكانی رەسمی و رێگە پێدراوی ئێمە،بێتەوە.

دەبیرخانەی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە

(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران)

٢٧/١١/٢٠١٩

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-