کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  دیفاع لە ژینگە داکۆکی لە مافە سەرەتاییەکانی ئینسانە

  چەند ڕۆژ زیاتری نەماوە بۆ سیزدەبەدەر. رۆژی سیزدەی مانگی خاکەلێوە لەو رۆژە بەهاریانەیە کە زۆربەی خەڵک لە کوردستان و سەرتاسەری ئێران، بەیانی زوو دەچنە دەرەوەی شارەکان و دەڕێژێنە داوێنی کێو و سارا. لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژەکانی پشوی نەورۆزیدا تا گەیشتن بە سیزدەبەدەریش هیچ دەرفەتێک بۆ ئارام گرتن و سەیران لە ناخی سروشت دا لەکیس نادەن. لە بارودۆخێکدا کە کۆماری ئیسلامی بە ڕشتنی خوێنی ئازیزانمان، دەیەوێ کەشێکی پڕ لە غەم و پەژارە بەسەر کۆمەڵدا بسەپێنێ، لە بارودۆخێکدا کە ئەم ڕژیمە لەگەڵ هەرشتێک کە بۆنێکی لە شادی و شور و نشاتی لێبێت دوژمنایەتی دەکات، ئەم جۆرە دەرفەتانە بۆ شکاندنی فەزایەک کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ ئەدات لەم کۆمەڵگایەدا نیهادینەی بکات، گەلێک گرنگ و حەیاتیە.

بەڵام ئەگەر ئەم تەفریحاتە سالم و حەیاتیە و چێژ وەرگرتن لە سروشتی جوان بە بەجێ هێشتنی زبڵ و پاشەرۆیەکی زۆر، لق و پۆی شکاو و سوتاوی دارەکان، بە ڕاو کردنی ئەو باڵندانەی کە لەگەڵ ئێمەدا لە بەهرەمەند بوون لە ئیمکاناتی سروشت هاوبەشن و هیتر کۆتایی بێت، کەوایە لە ڕاستیدا لەبەر سەیرانێکی کورت ماوەی خۆمان بە کردەوە دەستمان داوەتە وێران کردنی سروشت.

لە ساڵانێک لەوە پێشەوە، کوردستان بەردەوام شوێنی خەڵکێک بووە کە دانیشتوانەکەی بە دەست دانە داهێنان و خەباتێکی جەماوەری و پێشڕەو، لە هەوڵدا بوون کە ژیان بۆ خۆیان دادپەروەرانە تر و ژینگەش ئینسانی تر بکەن. حەرەکات و ئیبتیکاراتی جەماوەری و پێشکەوتوانەی ئەم چەند ساڵەی دوایی، نیشانەی ئاڵوگۆڕی دەروونی و قوڵ بووە لەم کۆمەڵگایەدا، کە جێگای ڕێز و پێزانینە.

  خاوێن کردنەوەی ئاواییەکان و گەڕەکی شارەکان لە زبل و خاشاک لە لایەن خەڵکی خۆبەخشەوە، بۆتە حەرەکەتێکی سیمبولیک دەژبە سیگار و قلیان کێشان و ئاگر دانیان لە شوێنە گشتیەکان، شکاندنی تفنگ و قەفەسەکان و ڕزگار کردنی باڵندەکان، کەمپەین دژبە ڕاو کردن و توندوتیژی لەدژی گیانداران، هەوڵدانی بە کۆمەڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و هیتر لە زومڕەی ئەو ئیبتیکارانە بوون کە لە کوردستان بەرە بەرە بونەتە فەرهەنگی زاڵ لەم کۆمەڵگایەدا.

بەڵام ئاستی ئیبتیکاراتی جەماوەری  و جێگای قەدردانی تەنیا بە پاراستنی ژینگە بەرتەسک نەبۆتەوە. لە دەورەی بڵاو بوونەوەی پەتای کورۆنادا ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی بەرپرس و تێکۆشەر قۆڵیان هەڵماڵی و بە ئیمکاناتێکی کەم کە لەبەر دەستیاندا بوو، بە شێوەیەکی ڕێكخراو، دەستیان دایە خزمەت کردنی خەڵکی نیازمەند. لە کاتی ڕوودانی کارەساتە سروشتیەکاندا ئەم جۆرە ئیبتیکاراتە بە خێرایی دەکەونەکار و ڕۆحیەی هاوپشتی لە نێو خەڵک لە کۆمەڵدا بە هێز دەکەن. هاوخەمی مامۆستایان و قوتابیان لەگەڵ شاگردە نەخۆشەکان لە مەریوان و دیواندەرە، کەمپەینی پشتیوانی لە منداڵانی شین ئاوا کە لە قوتابخانە نا ئەمنەکاندا لە ئاگردا سوتان، تەنیا چەند نمونەیەکن لەم حەرەکەت و ئیبتیکاراتە پێشکەوتوانەیە. دیفاع لەم ئیبتیکاراتە، کردنیان بە ڕەوتێکی جیدی و بەهێزی کۆمەڵایەتی، ئەرکێکی ئینسانی و شۆڕشگێڕانەیە.

ئێمە لە کوردستان تێکۆشەرانێکی وەک شەریف باجوەر و هاوڕێ گیانبەخت کردوەکانیمان هەبووە، کە بە شێوەگەلی نوێی خەبات بۆ دیفاع لە مافەکانی مرۆڤ، داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی و بومەلەرزە لێدراوان، لە ئەوین و خۆشەویستی بێ سنوریان بۆ پاراستنی ژینگە، کە لە کۆتایشدا گیانی خۆیان فیدا کرد، تا دارەکان و گیانداران بە زیندویی بمێننەوە.

بەڵام بەداخەوە ئەمە هەموو داستانەکە نییە. حکومەتی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و بەشی ناوشیار و نا بەرپرسی خەڵک دەست ئەدەنە وێران کردنی ژینگە. حکومەتی ئیسلامی بە ئاگردانی دارستانەکان، دانانی مین لە ناوچە سنوریەکان، سەرمایە گوزاری نەکردن لە ژێربینای پاڵاوتنی ئاوی ئاوەڕۆکان، سیاسەتی کۆنەپەرستانە بۆ پاراستنی سەرچاوەی سروشتی، لێدانی بیر و کەڵک وەرگرتنی نا بەرپرسانە و کارناسی نەکراو لە سەرچاوەی سروشتیدا، جادە سازی نیزامی، بە هەژار هێشتنەوەی خەڵک، گورزی قورسی لە ژینگە داوە لە کوردستان.

بەشی نابەرپرس بە ڕاو کردنی بێ بەرنامە، ئاگردانی دارەکان، پیس کردنی ژینگە بە تایبەت لە کاتی پشوەکانی نەورۆزدا، ڕشتنی زبڵ و پاشەرۆ بۆنەتە هۆکاری سەدەمە لێدانی زۆر لە ئاژەڵەکان، باڵندەکان و نا ئەمن کردنی سەیرانگاکان. لە سەرودەمی سێزدەبەدەر و لە سەیرانە بەهاریەکاندا، دیفاع لە ژینگە لە هەموو کاتێکی تر پێویست و زەروری ترە. ژینگەیەکی سالم مەرجێکی حەیاتیە بۆ بوونی کۆمەڵ و خەڵکێکی سالم.

ئێمە دیفاع لە سەرجەم ڕێکخراو و ناوەندە مەدەنیەکانی لایەنگری پاراستنی ژینگە دەکەین و هاودەنگ لەگەڵ ئەوان خەڵکی کوردستان بۆ دیفاع لە ژینگە و خاوێن ڕاگرتنی سەیرانگاکان بانگەواز دەکەین.

ئێمەلەبەرانبەرمنداڵانولاوانیکۆمەڵولەبەرانبەرنەوەیداهاتودابەرپرسینتاژینگەیەکیسالموخاوێنیانبدەینەدەست.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-