شەوی هەینی ١٣ی مانگی جۆزەردان، ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی سەقز و زیویه، بە ئامادەبوون لە ماڵی باوکی “مەجید کەریمی” کە لە ڕۆژی سێشەممە و هاوكات له‌گه‌ڵ “مەسعوود فەرهیختە” ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی ئیسلامشار دەستبەسەر کرابوو، وێڕای ده‌ربڕینی نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی تەندروستیی مۆعه‌لیمانی دەستبەسەرکراو، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مەرجیان بوون.
لەو دیدارەدا، هاوکارانی “مەجید کەریمی” پێداگرییان لەسەر بێتاوانیی مۆعه‌لیمانی بەندکراو بە تایبەتی “ئەسکەندەر لوتفی“، “شەعبان محەممەدی“، “مەسعوود نیکخواه“، “ڕەسووڵ بۆداغی“، “مەسعوود فەرهیختە” و “ئەمیرزادەگان” کردەوە و خوازیاری ئازادییان بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگی جۆزەردان، “مەجید کەریمی“، ئەندامی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سنفیی مۆعه‌لیمانی سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.