به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی :سمكۆ مه‌ولودی” له شاری مهاباد و دایكی هاوڕێی هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی”یان له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “سمكۆ مه‌ولودی” و دایكی “ڕامین فاتحی” به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی “ژینا ئه‌مینی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ژینا” له شاری سه‌قز دیداریان كرد و پێكه‌وه سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا” و گیانبه‌ختكردووانی شاری سه‌قزیان كرد و وێڕای یادكردنه‌وه‌یان به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.