لە سەروبەندی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا، بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە تا کۆتایی مانگی سێپتەمبەر، هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت قبووڵ ناکرێت و دەبێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکان چەک بکرێن.
سەباح نوعمان، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە قەتیسکردنی چەک بەتەنیا لە دەستی دەوڵەتدا، بڕیارێکی سەروەرییە و بڕیاردان لە پرسە ئەمنییەکاندا تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدایە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی سێپتەمبەردا خۆی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنگتۆن لە چوارچێوەی “هاوپەیمانیی جیهانی“یەوە دەگۆڕێت بۆ “هاوبەشیی دووقۆڵی“. لەم قۆناغە نوێیەدا، بڕگە ئابووری و سەربازییەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی ٢٠١١ی نێوان هەردوو وڵات چالاک دەکرێنەوە.
