کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دیاریکردنی دوا مۆڵەتی چەکدانانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق

دیاریکردنی دوا مۆڵەتی چەکدانانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، حکومەتی عێراق دوا مۆڵەتێکی دیاریکراوی بۆ چەکدانانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناو واڵتدا دیاری کردووە.

حکومەتی بەغدا داوای لەو گرووپانە کردووە چەکەکانیان ڕادەست بکەن و لە چوارچێوەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا کار بکەن. سەرچاوە نزیکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە پاش گفتوگۆی فراوان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا وەرگیراوە و مەبەست لێی کەمکردنەوەی گوشاری ئەمنی و سیاسییە. هەروەها هۆشداری دراوە کە ئەگەر ئەو گرووپانە پابەند نەبن، هەنگاوی قورس و یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.