ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی پۆلیسی “تێگزاس”ی ئا‌مریكا له شاری “سه‌ن ئا‌نتۆنیۆ” كانتینێرێكی بارهه‌ڵگریان دۆزیه‌وه كه ته‌رمی ٤٦ی كۆچبه‌ری تێدابوو و ١٦ كه‌سی دیكه‌شیان به برینداری دۆزیه‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆخشانه كران.
به وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی ئه‌یاله‌تی “تێگزاس”، ئه‌و كانتینێره له ٤٦ كیلۆمتری سنووری وڵاتی مێكزیك دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمی ٤٦ كه‌سمان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه كه پێده‌چبێت به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می ته‌هویه، تینویه‌تی و گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدابێت، هه‌روه‌ها ١٦ كه‌سیش به برینداری دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.