ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌رمی لاوێك خه‌ڵكی هه‌ورامان به‌ناوی “شاهید قاسمی” له باخێكی ده‌ورووبه‌ری شاری پاوه دۆزرایه‌وه و شه‌وی هه‌مان ڕۆژ لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ناوی “عادڵ مورادی” له شاری سه‌قز به چه‌قو كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی “شاهید قاسمی” له باخێكدا به‌ناوی “ده‌ڕه هه‌رات” دوزراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری مردن یان گیان له‌ده‌ستدانی له‌به‌رده‌ستا نییه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له كوشتنی “عادڵ” له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی “ع.ف” ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و تاوانه له‌به‌رده‌ستا نییه.