به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له لایه‌ن هاووڵاتییانی شاره‌كانی ئیلام و ئه‌هواز له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه كه‌ش و هه‌وای ئوستانه‌كانی ئیلام و ئه‌هواز دۆخێكی ناته‌ندرووستی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه، پیسبوونی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و دوو ئوستانه به ڕاده‌یه‌ك بوو كه بینای ئه‌و شارانه له مه‌ودای سه‌د مه‌تریه‌وه نه‌ده‌بینرا و سه‌ره‌ڕای هۆشداری ناوه‌نده‌كانی ته‌ندرووستی، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ته‌نیا له شاری ئیلام پشووی فه‌رمیان ڕاگه‌یاند و له شاری ئه‌هواز خوازیاری چوونه‌سه‌ركاری سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئیداره و مه‌دره‌سه‌كان بوون.