بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری تۆشبوونی هاووڵاتییان بە کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤٨ کەس لە پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان، گیانیان لەدەست دا.
بەرپرسی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ورمێ، باسی لە چوونهسهرهوهی ڕۆژانەی ڕێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان به كۆرۆنا كرد و دۆخی ئەو پارێزگایە بە قەیراناوی وەسف کرد. “جەواد ئاقازادە” لەو بارهوه ڕایگەیاند: له پارێزگای ورمێ ڕۆژانه لانیكهم ٤٠٠ تووشبووی نوێ تۆمار دهكرێت و باروودۆخی ئۆستان له ئاستێكی قهیراناوی دایه. تهنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابروودا، ٢٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی گیان لەدەستداوانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٩٧٩ کەس. له لایهكی دیكهوه بەرپرسی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ستادی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی پاڕێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و بەو پێیه کۆی گشتیی گیان لەدەستداوانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٣٥٦ کەس.
