بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو وڵاتی عەرەبستان و ئیمارات دژایەتی خۆیان سەبارەت بە دانووستانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو وڵاتە داوایان لە ئەمریکا کردووە کە لە گەمارۆی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هورموز بەردەوام بێت و گۆشارە ئابوورییەکان توندتر بکاتەوە. لە بەرامبەردا، وڵاتانی قەتەر و عۆمان هەوڵیان بۆ دروسبوونی ڕێککەوتنێک نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی داوە. شایانی باسە کە قەتەر پێشینیاری ڕاگرتنی گرژی و ئالۆزییەکان بۆ ماوەی 7 رۆژ دابوو کە لە لایەن دۆنالد ترامپەوە ڕەت کرایەوە.
