به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچانی ئازادیخوازی له چه‌ند شاری ئێران به بێ حیجابی ئیجباری له نێو پارك و شوێنه گشتیه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن.
ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له ده‌ریاچه‌ی شورابیلی ئه‌رده‌بیل، مه‌یدانی شاره‌داری ڕه‌شت، پاركه‌كانی كه‌ره‌ج و تاران به فڕی دانی حیجاب له‌گه‌ڵ مۆسیقا سه‌ما ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له شاری ئیسفه‌هان كچانی لاوی ناسراو به گرووپی “كچانی نینجاكار” له سه‌ر پردی “سی و سێ پۆل” و ده‌ورووبه‌ری زایه‌نده‌ڕوود به بێ حیجابی زۆره‌ملێ وه‌رزش ده‌كه‌ن و هونه‌ری ڕه‌زمی نه‌مایه‌ش ئه‌كه‌ن.